وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕانی (كوردسات): تەنها دانای ئەحمەد مەجید بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەكە كاندیدە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
وتەبێژی باڵی كوردساتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، تەنها دانای ئەحمەد مەجید بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەكە كاندیدە.
شاخەوان رەئوف وتەبێژی باڵی كوردساتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوەڕواندەكەین كۆنفرانسەكەی ئەمڕۆی بزوتنەوەی گۆڕان سەركەوتووبێت و تیایدا رێكخەری گشتیی بزوتنەوەكە هەڵدەبژێردرێت كە تەنها دانای ئەحمەد مەجید بۆ ئەو پۆستە كاندیدە. 
ئاماژەی بەوەشدا، پرۆسەی دیموكراسی ئەوەیە كە رێكخەر لەناو كۆنفرانسی نیشتمانی هەڵبژێردرێت نەك لەناو ئەنجومەنێكی 51 كەسی.
لای خۆشیەوە عەبدوڵا چۆمانی وتەبێژی باڵی گردەكەی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، نایانەوێت ڕێكخەری گشتی لەناو كۆنفرانس هەڵبژێردرێت، چونكە دەزانن ڕێكخەر و خانە كاتێك لەناو جڤاتی نیشتیمانی هەڵدەبژێردرێت هەر جڤات دەتوانێت لێپرسینەوەی لێبكات بەڵام ئەگەر لە كۆنفرانس هەڵبژێردرێت تا كۆنفرانسی داهاتو ناتوانرێت لێپرسینەوەی لێ بكرێت، هەروەها  گۆڕان ڕێكخەری هەیە بەڵام ئەوان (باڵی كوردسات) كردویەتی بە سەرۆك كە لای ئەوان جێگەی قبوڵكردن نیە.
عەبدوڵا چۆمانی باسی لەوەشكرد، چەند ناوێكیان پێشنیاركردوە بۆ ڕێكخەری گشتی بەڵام ئەو برادەرانە (باڵی كوردسات) ڕەتیانكردوەتەوە و قبوڵیان نەبوە، ئەمڕۆ سەركردایەتی هەڵدەبژێردرێت كە ژمارەیان 63 كەسە و لەو كەسانە هەر كەسێك مەبەستی بو دەتوانێت لە جڤاتی نیشتیمانی دەنگی پێبدرێت و یەكلایی دەكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group