نەوا-
بە بەشداریی 300 ئەندام 23هەمین كۆنگرەی نائاسایی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە) لە هۆڵەندا دەستیپێكردو بڕیارە ماوەی دوو رۆژ بخایەنێت.
لە كۆنگرەكەدا هاوسەرۆكەكانی كەنەكە ئەحمەد قەرەموس و زەینەب موراد رایانگەیاند، لەقۆناغێكی نوێدان كە لە رۆژی 27ی شوباتدا بە بانگەوازی ئاشتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستیپێكردوە، دەبێت گەلی كورد خاوەندارێتی قۆناغەگە بكات، چونكە كاتێكی زۆر گرنگە پێویستە دەستكەوتەكانی باشورو رۆژئاواش بپارێزن، وەك گەلی كورد دەبێت بۆ ئەم قۆناغە نوێیە ئامادەبن و هەمو پارت و هێزەكان ببنە یەك.
هەروەها راشیانگەیاند كە قۆناغەكە هەوڵ بۆ چارەسەری داهاتوش دەدات و هەمو پارت و بەشەكانی كوردستان ئەرك و بەرپرسیارێتیان دەكەوێتە ئەستۆ.