هەردو مانگی سوری عیراق و توركیا قوربانی دەبەخشنە خێزانە هەژارەكانی هەرێم

17 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مانگی سوری توركیا بە هاوكاری لەگەڵ مانگی سوری عیراق لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان قوربانی بەسەر خێزانە هەژارەكاندا دابەشدەكەن.  
ئەرمان تۆپچو كونسوڵی گشتی توركیا لە هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە،  جەژنەكان لە كەلتوری هاوبەشماندا بریتین لە هاوكارییكردن و هاودەنگیكردن، چەندین ساڵە لەڕێگەی مانگی سوری توركی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە هەمو جیهاندا چالاكی خێرخوازی رێكدەخەن، هەولێرو عیراقیش گرنگییەكی تایبەت و جیاوازیان هەیە.
وتیشی: ئەمساڵ مانگی سوری توركی بەهاریكاریی لەگەڵ مانگی سوری عیراقی 9 تۆن گۆشتی قوربانی لە پارێزگاكانی هەولێرو دهۆك و موسڵ دەبەخشێتە خێزان هەژارەكان. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group