نەوا-
هێزەكانی دژەتیرۆری كوردستان لە هەماهەنگی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسنوری گەرمیان هەڵمەتێكی كێوماڵكردن ئەنجامدەدەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر بڵاویكردوەتەوە، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان و لەناوبردنی هەر مەترسییەكی تیرۆرو تۆقاندن، هێزەكانیان بەهاوبەشی هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ بەرەنگاربونەوەی رێكخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) هەڵمەتێكی كێوماڵكردنی چڕیان لە سنوری گەرمیان ئەنجامدا بۆ لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆریستان.
راشیگەیاندوە، لە هەڵمەتەكەدا توانراوە چەند حەشارگەیەك كە بەكاردەهات لەلایەن ئەو گروپانەوە دەستیانبەسەردابگیرێت و پاكبكرێنەوە، ژمارەیەك كەرەستەو پێداویستیش كە بەكاریاندەهێنا دەستیبەسەردا بگیرێت.