كەشناسی سلێمانی: ئەگەری نمە بارانێكی كەم هەیە

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوی بڵاوكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، رۆژی 10/6 كەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ كات و شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەری  نمە بارانێكی كەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكانی باكوری رۆژهەڵات.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئاماژەشیكردوە، خێرای با مامناوەند دەبێت بە ئاڕاستەی باكوری خۆرهەڵات، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی دووشەممە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group