ناوەڕاستی ئەم مانگە حاجیان لە سعودیەوە دەگەڕێنەوە وڵات

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
فەریزەی حەجی ئەمساڵ كۆتاییهات و بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە حاجیانی هەرێمی كوردستان و عیراق بگەڕێنەوە وڵات.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، تەندروستی حاجیان باشەو ئەمساڵ هیچ حاجییەكی هەرێمی كوردستان لە سعودیە گیانی لەدەستنەداوە، تەنها رێكار كە مابێت ئەوەیە كاتێك حاجیان دەگەڕێنەوە بە چەند كاتژمێرێك پێش گەڕانەوە دەچن تەوافی ماڵئاوایی دەكەن.
لەبارەی كاتی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی كوردستانەوە نەبەز ئیسماعیل رایگەیاندوە، دەسەڵاتی گەڕانەوە لای حكومەتی عیراقە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەكانیان گەڕانەوەی گەشتی ئاسمانی ناوەڕاستی ئەم مانگە دەستپێدەكات و بە وشكانیش كەمێك لەو وادەیە زوتر دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group