نەوا-
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە چوارچێوەی بەشداریكردنی شاندی حكومەتی هەرێم لە كۆڕبەندی هۆڵەنداو هەرێمی كوردستان، شەش گرێبەست واژۆ كراون گرنگترینیان ئەوەیە هەرێمی كوردستان دەچێتە ناو بازاڕی بازرگانیی جیهانییەوە.
محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، سەردانیان بۆ وڵاتی هۆڵەنداو بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابوری، كارێكی گرنگ بو، 100 وەبەرهێنەری هەرێم و هۆڵەندا بەشداربون، شەش گرێبەستی نوێی كاركردن واژۆ كران دوای چارەسەری كێشەكانی ناوچەكەش ئەنجامی باشی دەبێت.
وتیشی: بڕیاریش شاندێكی هۆڵەندا بێنە هەرێمی كوردستان بەمەبەستی كاركردنی زیاتر، گرنگتریش ئەوەیە كە گرێبەستی چونە ناو بازرگانی گوڵی جیهانی واژۆكراوە كە لەڕێگای كۆمپانیایەكی هۆڵەندی چاندنی گوڵ وگوڵزار لەهەرێمی كوردستان برەو پێدەدات، تا بەرهەمی گوڵ لە هەرێمی كوردستان زیاتر بكرێت و هەناردەی دەرەوە بكرێت.