نەوا-
ژمارەیەك هاووڵاتی هەرێم دوای ئەوەی لە دورگەی كیش لە باشوری ئێران گیرخواردبوو لە گەڕێنرانەوە هەرێمی كوردستان.
سروە رەسوڵ بەرێوەبەری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانی هەرێم لە لێدوانێكدا رایگەیاند، 80 هاووڵاتی هەرێمی كوردستان و عیراق، بەهۆی راگرتنی گەشتی ئاسمانی لە دوورگەی كیش لە ئێران گیریانخواردبوو گەرێنرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
باسی لەوەشكرد، ئەو كەسانە 76 هاووڵاتی كورد و چوار هاووڵاتی عەرەب بوو، بە كەشتی گەشتیاری لە دوورگەی كێشەوە گەیەنراونەتە بەندەری بەسرەو لەوێشەوە گەرێنراونەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، وتیشی، پرۆسەی گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانەش 72 سەعاتی خایاندووە.