ئاژانسی هەواڵی فارس: بە درێژایی ئەمڕۆ بە مووشەك هێرش دەكرێتە سەر ئیسرائیل

6 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ئێران نزیكەی 30 مووشەكی بالیستی ئاراستەی تەلئەڤیڤی پایتەخت و چەند ناوچەیەكی دیكەی ئەو وڵاتە كردووە 
بە گوێرەی میدیاكانی ئیسرائیل، زۆرینەی مووشەكە بالیستییەكانی ئێران لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئیسرائیلەوە خراونەتەوە خوارەوە، بەڵام سێ دانەیان لە چەند ناوچەیەكی جیاوازی تەلئەڤیڤی پایتەخت كەوتوونەتە خوارەوە و زیانیان بە چەند باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون گەیاندووە. 
لای خۆشیەوە دەستەی فریاگوزاریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەداوە، پێنج كەس لە ئەنجامی هێرشە مووشەكییەكەی ئێڕان بریندار بوون و بەشێكی دیكەشیان لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەكاندا گیریان خواردووە. 
ئاژانسی هەواڵی "فارس"ـی ئێرانیش دەڵێت، سوپای ئەو وڵاتە هێرشێكی نوێی مووشەكی كردووەتە سەر ئیسرائیل و هەڵمەتەكەش بە درێژایی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group