كەشناسی هەرێم: لە دوای نیوەڕۆ تا كاتەكانی ئێوارە خێرایی با چالاك دەبێت

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ تا كاتەكانی ئێوارە خێرایی با چالاك دەبێت، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، لەكاتەكانی دوایی نیوەرۆ تا كاتەكانی ئێوارە ئەگەری چالاك بوونی خێرایی با هەیە لەگەڵ بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵی كەم لە هەندێ ناوچە.
ئاماژەی بەوەشكرد: پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە پلەكانی دوێنێ.
كەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەروو، سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە كەشدا. لە بەرانبەردا پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group