نەوا-
دەسەڵاتی دادوەری ئێران ڕایگەیاند، لەمەودوا بەبێ دواكەوتن دەبێت سیخوڕانی ئیسرائیل دادگایی بكرێن و سزای توند بدرێن.
ئەسغەر جیهانگیر وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ كەناڵی 3ـی ئێران رایگەیاند، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری فەرمانی داوە بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان، دەبێت زۆر بە توندی بەرەنگاری 'سیخوڕەكانی ئیسرائیل' ببینەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، فەرمان بە گشت دادگاكانی پارێزگاكانی ئێران دراوە، لە كاتی دەستگیركردنی ئەو سیخوڕانەدا یەكسەر دۆسییەیان بۆ بكرێتەوە و بێ دواكەوتن دادگایی بكرێن و بە سزا بگەیەنرێن، تاوەكوو ببنە نموونە بۆ هەموو ئەوانەی هاوكاریی ڕژێمی زایۆنیی دەكەن.