نەوا-
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئیسرائیل لەمڕۆوە دادەخرێت و رایانگەیاندوە: لەئێستادا لە دۆخێكدان ناتوانن هاوڵاتییانی ئەمریكا لە ئیسرائیل دەرباز بكەن یاخود بەشێوەیەكی راستەوخۆ هاوكارییان بكەن لەجێهێشتنی ئەو وڵاتە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، لەئەمڕۆوە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان لە ئیسرائیل دادەخەن و ئەم بڕیارەش كونسوڵخانەكانی قودس و تەلئەبیبیش دەگرێتەوە.
باسی لەوەشكرد، لەئێستادا كونسوڵخانەكەیان لە دۆخێكدا نییە بتوانن ئەمەریكییەكان لە ئیسرائیل بێننە دەرەوە یاخود بتوانن بەشێوەیەكی راستەوخۆ هاوكارییان بكەن.
لای خۆشیەوە كۆنسوڵخانەی ئەمەریكا لە قودس ئاشكرایكردوە، بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانی ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەكتر، تەواوی هاوڵاتییان و كارمەندانی ئەمەریكیی و خێزانەكانیان پێویستە لە ماڵەكانیان بمێننەوە تا ئاگادار دەكرێنەوە لە هەر گۆڕانكارییەك.
رونیشكراوەتەوە كە لەبەر دۆخی ئەمنیی وڵاتەكە لە ئێستادان ناتوانن بەهیچ شێوەیەك خزمەتگوزاریی پاسپۆرت لە جۆری خێرا و ئاسایی دابین بكەن، یاخود راپۆرتی لەدایكبون لە دەرەوەی ئەمەریكا پێشكەش بكەن.