حكومەتی ئیسرائیل لێكۆڵینەوە لە تیمە رۆژنامەوانییە بیانییەكان دەكات

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
پۆلیسی ئیسرائیل لە حەیفا، هەڵیكوتایە سەر ژووری ڕۆژنامەنووسانی بیانی و دەستی بەسەر كەلوپەلەكانیاندا گرت.
میدیاكان بڵاویان كردەوە، سەرجەم تیمەكانی ڕۆژنامەوانان ئاگاداركراونەتەوە كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بانگهێشت دەكرێن بۆ لێپرسینەوە و لێكۆڵینەوە.
پۆلیسی ئیسرائیل لە دوای دەستپێكردنی هێرشەكان بۆ سەر ئێران لە ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە، بەدوای ڕۆژنامەنووسان و دەزگاكانی ڕاگەیاندنی بیانیدا دەگەڕێت.
لەوبارەیەشەوە دەستەی پەخشی ئیسرائیل پشتڕاستیكردوەتەوە، پۆلیس ڕێگریی لە ڕۆژنامەنوسانی بیانی دەكات كە روماڵی روداوەكانی حەیفا بكەن.
لەلایەن خۆشیەوە ئیتیمار بن گڤیر وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل رایگەیاندوە: پەخشە بیانییەكان هەڕەشە لە ئاسایشی ئیسرائیل دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group