ملیۆنان كەس دوای تووشبوونیان بە كۆڤید-19هەستی بۆنكردنیان لەدەستداوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
توێژینەوەیەك ئاشكرای دەكات: ملیۆنان كەس دوای تووشبوونیان بە كۆڤید-١٩ بەشیكی هەستی بۆنكردنیان لەدەستداوە بەبێ ئەوەی هەستی پێبكەن
لێكۆڵینەوەیەكی ئەم دواییەی ئەمریكی دەریخستووە كە ژمارەیەكی زۆر لە تووشبووانی پێشووی كۆڤید-19 بەدەست لاوازی بەشێكی هەستی بۆنكردنەوە دەناڵێنن، زۆرجار بەبێ ئەوەی ئاگاداری ئەوە بن، تەنانەت نزیكەی دوو ساڵ دوای چاكبوونەوەیان 
توێژینەوەكە زیاتر لە 3500 كەسی لەخۆگرتووە، دەركەوتووە لەسەدا 80ی ئەو كەسانەی كێشەی بۆنكردنیان هەیە، پێشتریش كەموكوڕییان هەبووە، لەكاتێكدا ئەنجامەكان دەریانخستووە كە لەسەدا 66ی ئەوانەی هەستیان بە گۆڕانكاری نەكردووە، بەهەمان شێوە تووشی لاوازی هەستكردن بوون. 
دكتۆر لیۆرا هۆرۆڤیتز لە زانكۆی نیویۆرك ڕایگەیاند، لەدەستدانی بۆن لەو كەسانەی كە لە كۆڤید-19 چاكبوونەتەوە، وەك پێویست گرنگی پێنادرێت، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەم كێشەیە دەتوانێت كاریگەری لەسەر 100 ملیۆن كەسوهەروها لەسەر كوالێتی ژیانیان هەبێت بەبێ ئەوەی سەرنجیان پێبدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group