نەوا-
سكرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، گەشبینە بەوەی ئەندامانی ناتۆ رەزامەندی نیشانبدەن لەسەر زیادكردنی خەرجی بەرگریی بەڕێژەی 5% .
مارك روتە سكرتێری گشتی ناتۆ لە میانی لوتكەی ناتۆ لەشاری لاهای هۆڵەندا وتی: گەشبینە بەوەی سەركردەكانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە كۆبونەوەكەیاندا رەزامەندی نیشان دەدەن لەسەر زیادكردنی خەرجی بەرگریی ناتۆ بەڕێژەی 5% .
راشیگەیاند، سەرەڕای ئەوەی پابەندبونی دارایی نوێ لەڕوی سیاسییەوە ئاڵنگاری بۆ زۆرێك لەوڵاتانی ئەندام لە ناتۆ دروست دەكات، بەڵام زیادكردنی خەرجی بەرگریی تاكە رێگایە بۆ روبەڕوبونەوەی هەڕەشەی داهاتوی روسیاو ناسەقامگیریی ئێستای جیهان.