نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان كۆبووەوە و بەپێی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەكاندا نرخی هەر كاتژمێرێك كارەبای موەلیدە بۆ یەك ئەمپێر 40 دینارە.
ئاماژە بەوەشدراوە، بنرخی یەك ئەمپێر كارەبای موەلیدەی ئەهلی گەڕەكەكان لە ناوشاری سلێمانی لەنێوان 7,750 بۆ 9000 دینارە، بەو پێیەی موەلیدەكان لە نێوان 190 بۆ 230 كاتژمێر كاریان كردوە.
سەبات بەو موەلیدانەی كە دەكەونە سنوری پرۆژەی رووناكی و كۆتایی مانگی رابردوو بوون بە بیست و چوار كاتژمێری پێویستە پارەی موەلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر موەلیدەكانیان كارناكەن.
هەرەوەها دەربارەی خشتەی كارپێكردنی موەلیدەش بۆ مانگی تەمموز 24 كاتژمێری دەبێت، هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە ئەوان كاردەكەن.