هێگسێس: لێكۆڵینەوەمان لەبارەی دزەپێكردنی راپۆرتێكی هەواڵگریی دەستپێكردوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، لێكۆڵینەوەیان لەبارەی دزەپێكردنی راپۆرتێكی هەواڵگریی بۆ ناو میدیاكان دەستپێكردوە.
پیت هێگسێس وەزیری بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند، بەهۆی زنجیرە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، توانای تاران لە روی ئەتۆمییەوە لەناوبراوە، ناوەڕۆكی راپۆرتە هەواڵگرییەكانیان نهێنین، بەڵام یەكێك لە راپۆرتەكانیان دزەیكردوەتە ناو میدیاكانەوە هۆكارەكەشی سیاسی بوە.
راشیگەیاند: لەگەڵ نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لێكۆڵینەوەیان لەبارەی دزەپێكردنی راپۆرتە هەواڵگرییەكە بۆ میدیاكان دەستپێكردوە، هەروەها تۆڕی CNN و چەند لایەنێكی دیكە هەوڵیانداوە ناوبانگی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كە سەرۆكێكی سەركەوتوە لەكەدار بكەن.
دزەكردنی راپۆرتە نهێنییەكەش ئەوە بوە كە تۆڕی CNN بڵاویكردەوە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەم دواییەی ئەمریكا بۆ سەر سێ دامەزراوە ئەتۆمییەكەی ئێران، ژێرخانی بەرنامە ئەتۆمییەكانی ئێرانی لەناو نەبردوە بەڵكو بۆ چەند مانگێك دوایخستوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group