نەوا-
سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: بڕیارە لەگەڵ شاندنی دەمپارتی بۆ ئیمراڵی كۆبێتەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە شەڕی نێوان روسیاو ئۆكرانیا رایگەیاند، بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای راگەیاندوە هاوشێوەی دەستپێشخەرییەكەی بۆ راگرتنی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، كۆتایی بە جەنگی نێوان روسیاو ئێرانیش بهێنێت، چونكە پێویستە ئەم جەنگە كۆتایی پێ بێت ئیتر ناوچەكە بەرگە ناگرێت، هەروەها پێویستە ئاشتییەكی دادپەروەرانەو هەمیشەیی لە ناوچەكەدا فەراهەم بێت.
ئەردۆغان لەبارەی پرۆسەی ئاشتیشەوە وتویەتی: لە پەرلەماندا یەكگرتویی گەورەی تێگەیشتن دروستبوە، پشتیوانی بۆ پرۆسەكە لەئاستی بەرزدایە، پێویستە بابەتەكە نەخەینە مەیدانی مشتومڕو ماندوكەری سیاسەتی رۆژانەوە، توركیا لەڕێی پتەوتركردنی بەرەی ناوخۆییدا مەودایەكی گرنگی بڕیوە، پرۆسەكە تەواو نەبوە لەبەرئەوە پێویستە هۆشیار بین بەرامبەر پشێوییەكان.
راشیگەیاند، دیدارێكی لەگەڵ شاندی دەمپارتی دەبێت، چەند بابەتێك سەبارەت بە پرسی توركیاو پرۆسەی ئاشتی گفتوگۆی لەبارەوە دەكەن.