دابەشكردنی زەوی لە هەولێر دەستپێدەكات
6 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا، دابەشكردنی زەوی لە سنووری پارێزگای هەولێر بەسەر فەرمانبەران دەست پێ بكاتەوە.
زریان سەباح سەرۆكی شارەوانیی بنەسڵاوە ڕایگەیاند، سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە بەردەوامە لە تۆماركردنی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی.
ئاماژەی بەوەشدا، قۆناغ بە قۆناغ كاركردن و داخلكردنی ناوی فەرمانبەران لە سیستمدا بەرەو كۆتایی دەچێت، بۆیە هەوڵ دەدرێت لە هەفتەی ئایندەدا دەست بكرێت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.
جەختیشیكردەوە، زەویی فەرمانبەران لەو سنوورە لە باشترین زەوییەكانە و فەرمانبەران دەتوانن سوودی لێ ببینن.