نەوا-
یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، چارەسەركردنی كێشەی موچەخۆرانی هەرێم لەكۆتا رۆژەكانێتی و یەكلا دەبێتەوە.
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، ئەو گفتوگۆو وتوێژە توندەی رۆژی سێشەممە لەئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەنێوان سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەزیری دەرەوە لەسەر پرسی شایستە داراییەكان رویدا، لەمانگی یەكی ئەمساڵدا بەنامەیەك سەركردایەتی هەرێمی لێئاگادار كردەوە بە زانیاری و دۆكیومێنت كە بەغدا نیەتی خراپتریشی هەیە ئەگەر بۆیان بچێتە سەرو قۆناغ بەقۆناغ جێبەجێی دەكەن.
رێباز حەملان وتوشیەتی: لەكۆبونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەئامادەبونی وەزیرە كوردەكان لە بەغداو بەشێك لەسەرۆكی كوتلە كوردییەكان لەئەنجومەنی نوێنەران بە وردی ئەم دۆخەی بۆ باسكردون كە رودەدات، ئەو كاتەی باسی لەم پلانانە كردوە كە دژی هەرێم بەڕێوەیە هەندێك بەرپرسی باڵای كورد لەحكومەتی بەغداو هەندێك پەرلەمانتاری كورد لە بەغدا لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان كە لێیان تێكنەچێت پێچەوانەی ئەو قسەیان كردوە، ئەوەی رودەدات بەرامبەر هەرێم لە بەغدا سێ هۆكارە، یەكەم پیلانێكی سیاسی زاڵمانەیەو بڕیارێكی نادەستوری و نادادییە، دووەمیش، بانگەشەی پێشوەختەی لایەنەكانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، هەروەها دەستی هەندێك كەس و لایەنی ناوخۆیی ناو هەرێمیشە كەبەردەوام جێبەجێكاری پلانەكانی هەندێك لایەنی شۆڤێنی عیراقین لە هەرێم .