هەردو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی: هەوڵ بۆ چارەسەری كێشەی موچە چڕبكرێتەوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هەردو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پیرمام بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی كۆبونەوەو چەند تەوەرێكیان گفتوگۆ كرد. 
لەدوای كۆبونەوەكە لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا هەردو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی رایانگەیاندوە، كۆبونەوەكە سەبارەت بە روداو و پێشهات و كێشەو گرفتەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ بەتایبەت شایستە داراییەكان و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم  بوە.
ئاماژەشیكردوە، دوای گفتوگۆو بیروڕا گۆڕینەوەو لێكدانەوەی هەمو رەهەندەكان لە روی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتیەوە هەردولا هاوڕابون هەمو هەوڵەكان چڕبكرێنەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەو دابینكردنی موچەو شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و تەواوی ئەو هەنگاوانەی پێویستن لەچوارچێوەی دەستوردا بە ئاڕاستەی چارەسەركردن بە هاوئاهەنگی هەردولا بهاوێژرێن.
راشگەیەنراوە كە بەشێكی تری كۆبونەوەكە تەرخانبوە بۆ زیاتر پتەوكردنەوەی پەیوەندی پارتی و یەكێتی بۆئەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەكان تێپەڕێنن و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی كوردستان و دەستكەوتەكانی بكەن هەروەها جەختیشكراوەتەوە لەسەر یەكخستنی هەڵوێستی هەمو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و عیراق كە هاوكارو پشتیوانبن لە چارەسەركردنی ئەم كێشەیەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group