نەوا-
سوپاسالاری پێشوی هێزی پێشمەرگە دەڵێت، مەترسییەكانی داعش جارێكی دیكە بۆ سەر عیراق زیادیانكردوەو پێویستە هەمو بۆشاییەكان پڕبكرێنەوە.
جەمال ئیمنكی سوپاسالاری پێشوی پێشمەرگە لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، دوای ئەوەی ئەم ماوەیە گۆڕانكاری لەناوچەكەو دەوروبەر دروستبو، لە كەركوك و دیالەو موسڵ جارێكی دیكە داعش دەستی بە جموجوڵ كردوەتەوەو كەشێكی لەباریان بۆ دروستبوە بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی و دۆخەكەیان بۆ خۆیان قۆستوەتەوە.
راشیگەیاندوە، تائێستا هەماهەنگی لەنێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عیراق وەك پێویست نیە بۆئەوەی كۆنترۆڵی ئەو ناوچانە بكرێت، باشترین چارەسەر ئەوەیە ئەو بۆشاییەی لەنێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عیراق هەیە پڕبكرێتەوە، ئەو دوو لیوا هاوبەشی دروستكراون لە كفری و كەلار تا رۆژئاوای دیجلە بەش ناكات و پێویستە فیرقەیەك دروست بكرێت ئەوكات دەتوانرێت باشتر كۆنتڕۆڵ بكرێت.