رێكخراوی پەیامنێران داوا دەكات هێزە ئەمنییەكان رێز لەیاسای كاری رۆژنامەنوسی بگرن

12 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
رێكخراوی پەیامنێران دەڵێت، جارێكیتر توندوتیژی لەشاری هەولێر دەركەوتەوەو 10 توندوتیژی و رێگریان بەرامبەر كراوە.
رێكخراوی پەیامنێران بڵاویكردوەتەوە، لەشاری هەولێر لەكاتی روماڵی گواستنەوەی كێشەی هاووڵاتیان لەكەمی خزمەتگوزاری و گواستنەوەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هێزێكی ئەمنی  هێرش و رێگری و دەستیان بەسەر كامێراو ئامێری پەخشی راستەخۆ و موبایلدا گرتوە، لە رێكخراوی پەیامنێران ئەو توندوتیژییەی بەرامبەر بە پەیامنێرو وێنەگرانی كەناڵەكانی راگەیاندن شەرمەزار دەكەن و داواش لەهێزە ئەمنییەكان دەكەن دەستهەڵگرن لەو پێشێلكاریەو رێز لەكاری رۆژنامەنوسان بگرن.
رێكخراوی پەیامنێران راشیگەیاندوە، وێڕای ئیدانەكردنی پەلاماردانی هێزە ئەمنیەكانی شاری هەولێر بۆ سەر تیمی كەناڵەكانی راگەیاندن داواش لە دەزگاكانی جێبەجێكار دەكەن سنوری ئەركەكانیان نەبەزێنن لەچوارچێوەی ئەركەكانیان رێز لەیاسای كاری رۆژنامەنوسی بگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group