نەوا-
پارێزگاری هەولێر بە سەركونسوڵی ئێرانی راگەیاند، ئەمساڵ باشتر لەساڵانی رابردو پێشوازیی لەزیارەتكارانی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن دەكەن.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەگەڵ فەرامەرز ئەسەدی سەركونسڵی گشتیی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر كۆبوەوەو پەیوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان و دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكەو چەند پرسێكی دیكەی پەیوەست بە دوایین پێشهاتەكانیان تاوتوێ كردوە.
لەلایەن خۆیەوە سەركونسڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر سوپاسی هەرێمی كوردستانی كردوە لەپای میوانداریی پێشوازیكردنی ساڵانە لە زیارەتكارانی ئێرانی بۆ بەشدارییان لە چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن، پاشان گفتوگۆیان لەبارەی پێشوازیكردنی ئەمساڵ لە زیارەتكاران كراوەو بەدواداچونیان بۆ ئامادەكارییەكان كردوە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە لە كۆبونەوەكەدا پارێزگاری هەولێر دڵنیایی داوە كە بە ئەزمون وەرگرتن لەساڵانی رابردو بۆ ئەمساڵ بەباشترین شێواز پێشوازی و ئاسانكاریی بۆ زیارەتكاران دەكەن.