تەرمی ئەو هاوڵاتیە بەخاكسپێردرا كە بە گوللـەی هێزە ئەمنییەكان كوژرا

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە رێوڕەسمێكدا تەرمی ئەو هاوڵاتیە بەخاكسپێردرا كە بە گوللـەی هێزە ئەمنییەكان لە ناحیەی وەرتێ كوژرا.
ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی بەمەبەستی داواكاریی خزمەتگوزاری كارەبا خۆپیشاندانیان كرد، لەدوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەكان روبەڕوبونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا رویدا.
بەگوێرەی گرتەیەكی ڤیدۆیی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵا كراوەتەوەو زۆرترین كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە، تیایدا دەردەكەوێت هاوڵاتیەك لەكاتی بڵاوەپێكردندا لەلایەن چەكدارێكەوە لێی دەدرێت و پاشان كەسێكی تر لە پشتیەوە بەر گوللـە دەكەوێت، بڵاوكردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە زۆرترین كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناو كەسوكاری كوژراوەكەش داوای رادەستكردنی بكوژەكە بە یاسا دەكەن.
لە رێوڕەسمێكدا كەسوكاری كوژراوەكە تەرمی ئەو هاوڵاتیەیان بەخاك سپاردو دووبارە جەختیان لە رادەستكردنی بكوژەكەی كردەوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group