حكومەتی هەرێم: زیاتر لە 900 هەزار فەرمانبەر لە هەژماری من تۆماركراون

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تائێستا زیاتر لە 900 هەزار فەرمانبەری حكومی لە پڕۆژەی هەژماری من تۆماركراون.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویكردوەتەوە، تۆماركردنی ئەو فەرمانبەرانە دەستكەوتێكی گرنگە لەهەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆ بەرەو دیجیتاڵیكردنی زیاتر لە یەك ملیۆن سودمەند لە بانكەكانی رێگەپێدراو و هەنگاونان بەرەو گشتگیری دارایی و خزمەتگوزاری گشتی مۆدێرن.
راشیگەیاندوە، پڕۆژەی هەژماری من بەهەماهەنگی تەواو لەگەڵ بانكی ناوەندی عیراقی و حەوت بانكی هاوبەش و رێگەپێدراو جێبەجێدەكرێت، ئەم مانگەش زیاتر لە 465 سودمەند موچە بەشێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن لەڕێگەی تۆڕێكی بەرفراوانی نزیكەی 450 ئامێری پارە راكێشان كە لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان بڵاون لە پاڵ هەزاران خانەنشین كە لە هەنگاوی تاقیكاریدان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group