"هێشتا رێگری دەكرێت خوێندكاران بەزمانی كوردی وەڵامی تاقیكردنەوەكان بدەنەوە"

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
دەستەی گشتی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق رێگری دەكات لە وەڵامدانەوەی خوێندكاران بەزمانی كوردی.
لە راگەیەنراوێكدا دەستەی گشتی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، دوای دەرچونی نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق كەڕێگری دەكات لە وەڵامدانەوەی خوێندكاران و قوتابیان بەزمانی كوردی لەتاقیكردنەوەكاندا، ئەوكات و دوای هەوڵەكان وەها راگەیەنرا كە كێشەكە چارەسەركراوە، بەڵام ئەو كێشەیە خەرقێكی رونی مادەی چواری دەستوری عیراقە هێشتا چارەسەر نەكراوەو رێگرییەكان وەك خۆیان ماون، بەتایبەتی بۆ خوێندكارانی بەشی یاساو ئەو وانانەی كە تاقیكردنەوەی وەزارین.
ئاماژەشیكردوە، وەك دەستەی ناوچە كوردستانییەكان بەردەوامن بۆئەوەی مادە چواری دەستورو كێشەی قوتابیانیان چارەسەر بكرێت و كێشەكانی بەردەم زمانی كوردی وەك دوەم گەورەترین زمانی بەكارهاتو لاببرێن، داواش لە كاربەدەستانی كورد لە بەغدا دەكەن هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆئەوەی دەرفەت بدرێت خوێندكاران بەزمانی شیرینی دایك وەڵام بدەنەوەو وەرگێڕی پێویستیش بۆ رونكردنەوەوی وانەكان دابین بكرێت.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە كە لەكاتی دەرچونی بڕیارەكەدا وەك دەستەكەیان رایانگەیاندوە، پێویستە بەبڕیارەكە هەڵبوەشێتەوە نەك بە گفتوگۆی زارەكی، لەبەردەوامی ئەم كێشەیەو پابەندنەبون بە مادەی چواری دەستورو پێشێلكردنیی، رێگای دادگای فیدراڵی دەگرنەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group