بەهۆی بە بیابانبونەوە بەسەدان خێزانی عیراقی ئاوارە بون

9 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەهۆی بە بیابانبونەوە 742 خێزان لە سێ پارێزگای عیراق ئاوارەی شاری نەجەف بون.
رەعد توفەیلی بەڕێوەبەری گشتی كۆچ و كۆچبەرانی نەجەف رایگەیاندوە: 742 خێزان لەپارێزگاكانی دیوانیەو موسەنناو زیقار ئاوارەی پارێزگای نەجەف بون كە زۆرینەیان دانیشتوی دیوانییەن، سەرجەمیان هاوكاری تەندروستی و خۆراكیی كراون و بەردەوامبونی ئەو هاوكاریانە بەندە بە بەردەوامبونی ئەو بەشەی بۆ ئەو مەبەستە تەرخانكراوە.
بەڕێوەبەری گشتی كۆچ و كۆچبەرانی نەجەف وتوشیەتی: زۆربەی ئەو خێزانانە سەرقاڵی كشتوكاڵبون، بەڵام بەهۆی وشكەساڵی و گۆڕانی كەشوهەواوە روبەڕوی بە بیابانبون بونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group