بڕی زیاتر لە 571 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەناوبران

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بڕی زیاتر لە 571 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەناوبران كە بەشی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانی دهۆك دەستیبەسەردا گرتبو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، لیژنەی لەناوبردنی مادە هۆشبەرەكان هەڵساوە بە لەناوبردن و سوتاندنی بڕی 571 كیلۆو 446 گرام لە مادەی هۆشبەر كە لە چەندین مادەی جۆراوجۆری جیاواز پێكهاتبون كە لەماوەی رابردودا لەلایەن بەشی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانی دهۆك دەستبەسەر ئەو مادە هۆشبەراندا گیرابو.
ئاماژەشیكردوە، كۆی گشتی ئەو دۆسیانەی لەلایەن دادگا یەكلاكراونەتەوەو پلەی بنبڕیان وەرگرتوە بریتیبون لە 133 دۆسیە لەنێوان ساڵانی 2009 تاساڵی 2025  .

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group