مەسرور بارزانی و پترایۆس كۆبونەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، لەگەڵ جەنەراڵ دەیڤد پترایۆس بەڕێوەبەری پێشوی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا(CIA)  كۆبوەتەوەو دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكەیان تاوتوێكردوە.
راشیگەیاندوە، بیروڕایان لەبارەی گۆڕانكاریی و پێشهاتەكانی بارودۆخی سوریاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتیی ئاڵوگۆڕ كردوە، هەروەها جەختیان لەگرنگی پاراستنی ئاشتیی و ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەكەدا كردوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group