وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی زانكۆلاینی راگەیاند

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم گەڕانەوەی ناوی دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگم حكومییەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 راگەیاند.
د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەكۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا رایگەیاند، هەوڵمانداوە دەرفەتی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكان بۆ سەرجەم دەرچوان بڕەخسێنین، هەروەها، كاریان لەسەر ئەوە كردوو كە 100٪ـی توانای زانكۆكان زیاد بكەن، بۆئەوەی جێگەی سەرجەم خوێندكاران بكەینەوە. 
ئاماژەی بەوەشدا، بە رێژەی 100٪ دەرچوانی ئەمساڵ لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەرگیراون و بەشێوەیەكی گشتیی نمرەی كۆلێژەكان دابەزیوە، هەر ئەمساڵ نزیكەی 15 هەزار كورسی خوێندنی زیادە بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دابینكراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group