نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكرێت هەفتەی داهاتو لە رۆژی سێشەممەوە 21/10 هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە بكەوێتە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەك كە لەباشوری ئەوروپاو دەریای ناوەڕاستەوە چالاك دەبێت و شەپۆلێكی لاواز بۆ مامناوەندی بارانبارین بە رێژەی جیاواز تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
ئەو شارەزایەی كەشناسی راشیگەیاندوە، شەپۆلەكە بۆ ماوەی دوو رۆژ كاریگەرییەكانی بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش زیاتر نزمدەبنەوە.