"پێویستە رێككەوتنی سێ لایەنە ببێتە دەستپێكێك بۆ دەرچونی یاسای نەوت و گاز"

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەجیا لەگەڵ هەریەك لە عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا و پاتریك دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لەعیراق كۆبوەوەو لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكانیەوە بڵاویكردوەتەوە، جەختیان لە پاراستن و رێزگرتن لە مافە دەستورییەكان و دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی پابەندبون بە دەستورو رێككەوتنەكان كردوەتەوەو هاوڕابون لەسەرئەوەی پێویستە كێشەی موچەو شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بەشێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر بكرێت و نابێت بابەتەكە بە سیاسی بكرێت.
ئاماژەشیكردوە، لەكۆبونەوەكەدا باسیان لە رێككەوتنی سێ لایەنەی تایبەت بە دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كردوە كە پێویستە ببێتە دەستپێكێك بۆ دەرچونی یاسای نەوت و گاز لەخولی داهاتوی پەرلەماندا. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group