نەوا-
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەسەر داوای رێبوار تەها پارێزگای كەركوك لیژنەی هەمیشەیی شوێنەوارە دێرینەكان لە پارێزگاكە سەردانی شوێنی مێژویی قەڵای كەركوكی كردوە بەمەبەستی بەسەركردنەوەی بەشەكانی و دەستنیشانكردنی گرنگترین كێشەو ئاستەنگەكانی بەردەم كارەكانی وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارە دێرینەكان.
ئاماژەشكراوە، لیژنەكە لە سەردانەكەیاندا شێوازەكانی چارەسەركردنی گرفتەكان و میكانیزمی پێشكەشكردنی هاوكارییە لۆجستییەكانی تاوتوێكردوە كە پاڵپشتی پارێزگاكە هاوكار دەبێت بۆ پەرەپێدانی شوێنەوارە دێرینەكە.