ژمارەیەك وێستگەی سووتەمەنی لە شاری هەولێر داخران

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی شاری هەولێر بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، لە رێگەی لیژنەكانی چاودێری و كاری مەیدانی بەردەوامی رۆژانەی پارێزگا و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، ژمارەیەك وێستگەی سووتەمەنی لە شاری هەولێر داخران.
ئاماژەشی كرد، بەهۆی فێڵكردن و خراپی جۆری بەنزینەوە، كە زەرەر و زیانی گەیاندووە بە ئۆتۆمبێلەكان بەشێوەیەكی گشتی، لە كۆی 130 وێستگەی سووتەمەنی لە شاری هەولێر، ژمارەیەكیان داخران.
باسی لەوەشكرد، هەڵمەتی چاودێری بەردەوامە و هەشت وێستگەی سووتەمەنی داخراون و كاركردن لە رێگەی لیژنە مەیدانییەكانەوە بەردەوامە، بەمەبەستی پشكنینی جۆری بەنزینی بەكارهاتوو لە وێستگە ئەهلییەكان و پابەندبوونیان بە رێنمایی لایەنە پەیوەندیدارەكان و سزادانی خاوەن ئەو وێستگانەی بەنزینی دەستكاری كراو و جۆری خراپ دەفڕۆشن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group