ئەو هاوڵاتیانەی لە لیبیا گیریان خواردوە تا هەفتەیەكی تر دەگەیەنرێنەوە هەرێمی كوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە رونكردنەوەیەكدا بۆ خانەوادەی ئەو هاوڵاتیانەی كە لە وڵاتی لیبیا گیریان خواردوە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، خانەوادەی ئەو هاوڵاتیانە دڵنیا دەكەنەوە كە هەر لە سەرەتای بارودۆخەكەوە تیمێكی تایبەت لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان راسپێردراون بۆ تەواوكردنی سەرجەم رێكارەكانی رزگاركردنیان لە وڵاتی لیبیاو گەیاندنەوەیان بەسەلامەتی بۆ هەرێمی كوردستان.
ئاماژەشیكردوە، لەماوەی هەفتەیەكدا رێكارە پێویستەكان تەواو دەبن و ئەو گەنجانە دەگەیەنرێنەوە هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group