بەڕێگەی تەقاندنەوەی ناكارەبایی بە دەیان پاشماوەی جەنگی لەناوبران

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی پەیوەندییان پێوە كراوە لەهەبونی چەند پاشماوەیەكی جەنگی لەسەر رێگای دوسایدی نێوان زەڕایەن- دەربەندیخان، تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی سلێمانی سەردانی شوێنەكەی كردوەو هەستاوە بەلەناوبردنی پاشماوەی جەنگییەكان بەڕێگەی تەقاندنەوەیەكی ناكارەبایی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی سلێمانی راشیگەیاندوە، پاشماوە جەنگییەكان بریتیبون لە 61 گوللـە هاوەنی 60 ملم.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group