دەزگای ئاسایشی هەرێم: دوو بازرگانی مادەی هۆشبەرمان دەستگیر كردوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش توانیویانە لەسنوری ئیدارەی راپەڕین دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر بكەن و دەستبەسەر بڕی 4 كیلۆگرام مادەی هۆشبەرو بڕی 750 دەنك حەبدا بگرن.
راشیگەیاندوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەیاسای بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانیان بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group