نەوا-
لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەڵێت، ڕۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتوچۆ نابێت و هیچ بەربەستێك لەسەر ڕێگاكان دانانرێت.
قەیس محەممەداوی سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە هەردوو ڕۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتی، جموجۆڵی هاووڵاتییان ئاسایی دەبێت و هیچ قەدەغەیەكی هاتوچۆ ڕاناگەیەنرێت.
باسی لەوەشكرد، بردنەژوورەوەی كامێرا، مۆبایل، یان هەر ئامێرێكی وێنەگرتنی دیكە بۆ ناو بنكەكانی دەنگدان قەدەغەیە، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی نهێنی دەنگدان و سەلامەتی پرۆسەكە، وتیشی، لیژنەكەیان هەوڵ دەدات، كەشێكی لەبار بڕەخسێنێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و چاودێرە نێودەوڵەتییەكان بتوانن بە ئاسایی سەردانی بنكەكانی دەنگدان بكەن، ئەم بڕیارەش هەموو پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە.