ئاسایشی هەولێر: زیاتر لە 130 كیلۆ مادەی هۆشبەرمان لەناوبرد

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر بڵاویكردەوە، لیژنەی لەناوبردنی مادە هۆشبەرەكان هەڵساوە بە لەناوبردن و سوتاندنی بڕی 130 كیلۆو 555 گرام لەمادەی هۆشبەر كە لەماوەی رابردودا لەلایەن بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانەوە دەستیانبەسەردا گیرابو.
راشیگەیاندوە، لەناوبردنی ئەو مادە هۆشبەرانە بریتیبون لە 740 دۆسیە كە لەساڵانی نێوان 2022 و 2023 لەلایەن دادوەری لێكوڵینەوەی ئاسایش رەوانەی دادگا  تایبەتمەندەكانی كەتن و تاوان كرابون و دۆسیەكانیان یەكلاكرابونەوەو پلەی بنبڕیان وەرگرتبو.                                                   

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group