وەزارەتی ناوخۆ: لیژنەیەكیان بۆ چاكسازی لە توانای جەستەیی و هزریی پۆلیسی كوردستان راسپاردووە

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنیت، لیژنەیەكیان بۆ چاكسازی و پێداچوونەوە بە ئەرك، پەیكەر، شێوازی مامەڵە، ڕاهێنان، پەرەپێدانی توانای جەستەیی و هزریی پۆلیسی كوردستان راسپاردووە.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشداوە، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ یەكێك لەو لیژنانە كۆبووەوە كە بۆ پێداچوونەوە بە ئەرك، پەیكەر، شێوازی مامەڵە، ڕاهێنان، پەرەپێدانی توانای جەستەیی و هزری پۆلیسی كوردستان راسپێردراوە.
باس لەوەشكراوە، لە كۆبوونەوكەدا وەزیری ناوخۆ باسی لە پێویستی پێداچوونەوەی جددی بە كەرتی پۆلیس كرد بە هەموو ئەرك و سێكتەر و بەرنامەكانەوە، بە جۆرێك كە لەگەڵ پێداویستییەكانی سەردەم و تێڕوانین و چاوەڕوانی هاوڵاتییانی كوردستان بگونجێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆ ئەم مەبەستە ئەكادیمیای سەركردایەتی و بەڕێوەبردن لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیس هاوشان لەگەڵ لیژنەیەكی دیكەی باڵا كە بۆ ئەركی ئامادەكردن و نووسینەوەی رێبەری كاری پۆلیسی لە كوردستان پێكهاتووە، بۆ ئەو ئەركە راسپێردراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group