نەوا-
كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات پلەی گەرما كەمێك بەرزبێتەوە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمەباران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە23-10، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما بەراورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێ كەمێك بەرزتر دەبێتەوە.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ هەینیش 24-10ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەكانی باكوور دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكاندا.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆك : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی
كەركووك : 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی