نەوا-
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، قۆناغی یەكەمی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لەچەند رۆژی داهاتودا بەدرێژیی 26 كیلۆمەتر دەكرێتەوە كە تەواوی شەقامەكە 37 كیلۆمەترەو شەقامێكی جوتسایدە بە ستانداردێكی نێودەوڵەتی و بەدەستی كاریی ناوخۆیی كاری تێدا كراوە بەمزوانەش هەموی تەواو دەبێت.
راشیگەیاندوە، شەقامەكە یەك ئۆڤەرپاس، 5 ئەندەرپاس، بەرزەپردو 7 یەكتربڕو 68 ئاوبەری تێدایە، كێشەی قەرەباڵغی ناوشار كەمدەكاتەوە، لە هەمانكاتدا ئاسانكارییەكی زۆر بۆ جوڵەی بازرگانی، هاتوچۆی هاوڵاتیان و جوانتركردنی سیمای شاری سلێمانی دەكات و رۆڵی لە فراوانكردنی شارەكەدا دەبێت.