مەزڵوم عەبدی لە ساڵیادی بەرگریكردن لە كۆبانێدا: پشتیوانییەكان لەیاد ناكەین

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەساڵیادی رۆژی جیهانیی پشتیوانی كۆبانێدا، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، قوربانیدانی چەكدارانیان و پشتیوانیی جیهانیان لەبیرناچێت كە بوە هۆی تێكشكاندنی داعش و بونیادنانی ئایندەیەكی باشتر.
عەبدی راشیگەیاندوە: لەساڵیادی رۆژی جیهانی شۆڕشی كۆبانێدا دژی چەكدارانی داعش قوربانیدانی چەكدارانیان بۆ بەرگریكردن لە شارەكەیان و تەواوی مرۆڤایەتی لەیاد ناكەن، هەروەها پشتیوانی جیهانی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ هێزەكانیان لەو شەڕەدا بەبیردەهێننەوە لەگەڵ هەمو ئەوانەی لەو رۆژە سەختەدا لەگەڵیان وەستابون وەك سمبولێك بۆ یەكگرتویی مرۆڤایەتی لەبەرامبەر تاریكی و توندڕەویدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group