نەوا-
پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردەوە، بەسەرپەرشتی نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی بەئامادەبونی نوێنەرانی كۆمسیۆن و تەندروستی هەڵەبجە تایبەت بە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەچوە، تیایدا گفتوگۆیان كردوە سەبارەت بە دوا ئامادەكاری و رێوشوێنەكان بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی كە بڕیارە رۆژی سێشەممە 11/11 بەڕێوەبچێت.
ئاماژەشكراوە كە لە كۆبونەوەكەدا جەخت لە پابەندی هەمو لایەنەكان كرایەوە سەبارەت بە رێنماییەكانی كۆمسیۆن و رێكارە پێویستەكان بەپێی ئەو پلانە پێشوەختەی كە لەلایەن لیژنەی باڵای ئەمنییەوە دانراوە، داواشكراوە سەرجەم لایەنەكان هاوكارو پاڵپشتبن بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەیەكی پاك و بێگەرد دور لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو.