پشو بۆ دەنگدەرانی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رادەگەیەنرێت

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەبارەت بە ئاسانكاری بۆ بەشداریكردنیان لە پرۆسەی هەڵبژاردن دو رۆژ پشو بۆ فەرمانبەرانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دیاریدەكرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی رەخساندنی ئاسانكاریی بەشداریكردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم كە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەنگ دەدەن، رۆژی دوشەممەو سێشەممە 10 و 11ی 2025 پشو دەبێت.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، هەروەها بۆ تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم رۆژی سێشەممە 11-11 پشوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group