شەشەمین كۆنفرانسی مێپس لەدهۆك سازدەكرێت

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاری زاویتەیی بەرپرسی راگەیاندنی زانكۆی ئەمریكی لە دهۆك رایگەیاندوە، شەشەمین كۆنفرانسی مێپس لەژێر ناوی (بەڕێوەبردنی ئاڵۆزییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ) لەشاری دهۆك سازدەكەن.
زاویتەیی وتوشیەتی: شەشەمین كۆنفرانسی مێپس بە بەشداری هەزار میوان لە هەرێمی كوردستان و عیراق و وڵاتانی دەرەوە بەشداری تیادادەكرێت رۆژی 17/11 دەستپێدەكات و سێ رۆژ دەخایەنێت، 
بەرپرسی راگەیاندنی زانكۆی ئەمریكی لە دهۆك باسی لەوەشكردوە، لەو كۆنفرانسەدا جەخت لە كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكانی هەرێمیی و هاوكاریی ستراتیژی و دەوڵەمەندی ئابوری دەكرێتەوە، گرنگی بە سیاسەت و رێكارگەلێك دەدات كە دەبنە هۆی یەكگرتن و گەشەی ئابوری.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group