حەمماس تەرمی ئیسرائیلییەكی دیكە رادەست دەكاتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە تاوەكو ئێستا بەردەوامن و تەرمێكیش رادەستی ئیسرائیل دەكرێتەوە.
ماڵپەڕە هەواڵە جیهانییەكان رایانگەیاندوە، حەمماس دەڵێت كە تەرمی دیلێكی ئیسرائیلی دیكە رادەست دەكاتەوەو لە ئێستاشدا ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بەیت لاهیەو ناوچەكانی رۆژهەڵاتی شاری غەززە و باشوری شاری خان یونس ئەنجامداوە، دەگوترێت تۆپبارانیش ئەنجامدراوە.
وەزارەتی تەندروستی غەزە رایگەیاندوە كە ئیسرائیل لە دوای جێبەجێكردنی ئاگربەستی مانگی رابردوەوە لانیكەم 260 فەڵەستینی كوشتوەو 632 كەسیشی بریندار كردوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group