نەوا-
بۆ ئەمساڵیش یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی بەرز رادەگیرێت و لە ناوەندەكانی خوێندنیش ئەو یادە كرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، ئیبراهیم پاشای بابان لە 14ی تشرینی دوەمی ساڵی 1784 شاری سلێمانی دامەزراند، هەمو ساڵێك خەڵكی شارەكە ئەم یادە بەرز رادەگرن و پەروەردەی سلێمانیش لەو بۆنەیەدا بونیادنانی پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان لە تەواوی ناوەندەكانی خوێندن ئەم یادە بەرز رادەگرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەمە لە كاتێكدایە كە 14ی 11 دەكەوێتە رۆژی هەینی بەم بۆنەیەوە لەناوەندەكانی خوێندن یادی بنیادنانی شاری سلێمانی كرایەوەو چەندین چالاكی جۆرارجۆر بەڕێوەچو كە خۆی لەچالاكی هونەری و كلتوری كەلەپوری رۆشنبیری و وەرزشی بینییەوە.