نرخی كارەبای موەلیدەی گەڕەكەكان دیاریكرا

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی نرخی كارەبای موەلیدەی گەڕەكەكانی بۆ مانگی 11 دیاریكردو لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، بەگوێرەی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەكاندا بۆ مانگی تشرینی دوەم، نرخی هەر كاتژمێرێك كارەبای موەلیدە بۆ یەك ئەمپێر 46 دینارە،‌ ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزاو ناحیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبوە بە بەردەوام لەچوارچێوەی پرۆژەی روناكی و موەلیدەكانیان كاردەكەن. سەبارەت بەموەلیدەی سیتییەكانیش بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاندوە، نرخی یەك كیلۆوات ئاوەرێك بۆ مانگی تشرینی دوەم بریتییە لە (290) دینار، هاوكات بۆ ئەو ستییانەشی كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیەو كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتێك (277) دینار دیاریكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group